ئه‌و خواردنانه‌ی حه‌زی سێكسی له خانماندا زیاد ده‌كه‌ن
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
هاوشێوه‌ی پیاوان، هه‌ندێك جۆری خۆراك هه‌یه كه حه‌زی سێكسی لای خانمان زیاد ده‌كات و مه‌زاجیان بۆ په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان باشتر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خانمان ئه‌و خواردنانه به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بخۆن، زۆر له ژیانی تایبه‌تیان ده‌گۆڕٍێت.
ئه‌مه‌ش هه‌ندێك جۆری ئه‌و خواردنانه‌یه:
شوكولاته: كاریگه‌ریه‌كیی سیحریی هه‌یه، چونكه هۆرمۆنی خۆشی زیاد ده‌كات و مادده‌یه‌كی تێدایه كه هاوشێوه‌ی ئه‌و مادده‌یه‌یه كه له‌ش له‌كاتی په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كاندا ده‌ری ده‌كات.
ئه‌ڤۆگادۆ: ئه‌و میوه‌یه‌ی كه پێی ده‌وترێت (به‌رهه‌می به‌پیتبوون)، ئه‌مه‌ش خواست و حه‌زی سێكسی بۆ هه‌ردوو هاوبه‌شی ژیان زیاد ده‌كات.
هه‌نگوین: ناوی خۆی به‌خۆیه‌وه‌یه‌تی، چونكه یه‌كه‌م مانگی هاوسه‌رگیری پێی ده‌وترێت مانگی هه‌نگوینی، به‌وپێیه‌ی هه‌نگوین سه‌رچاوه‌یه‌كی به‌هێزی وزه‌یه بۆ له‌ش و ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین B كه ده‌بێته‌هۆی زیاتر ده‌ردانی هۆرمۆنی تۆستیرۆن له پیاو و ئیسترۆجین له خانماندا
بیبه‌ری توون: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بیبه‌ری توون سوودی بۆ دڵ و له‌ش به‌گشتی هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تۆزێك توونتر بێت ئه‌وا له حه‌زی سێكسی زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌هۆی بوونی مادده‌ی كاپسكین كه ده‌بێته‌هۆی گه‌یشتنی زیاتر خوێن به‌هه‌موو به‌شه‌كانی له‌ش و ده‌ردانی مادده‌ی ئه‌ندرۆفین كه به‌گشتی مه‌زاجی كه‌سه‌كه ئارام ده‌كات.
هێلكه: خوردانی هێلكه، به‌تایبه‌ت هێلكه‌ی كوڵاو كاریگه‌ریی ئاشكرای له‌سه‌ر حه‌زی سێكسی ده‌بێت، به‌وپێیه‌ی ئاستی ماندووبوون كه‌م ده‌كاته‌وه‌و هۆرمۆنه‌كانی له‌ش رێكده‌خات