ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
به‌هۆى ئه‌وه‌ى له یه‌ك كاتدا جه‌ژنى له دایكبوون وهه‌له‌وێنى بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى كردووه، كانى ویست هاوسه‌رى كیم كارداشیان، كیمى سه‌رسام كرد.
ماڵپه‌ڕى سپۆتنیكى رووسى، له هه‌واڵێكدا بڵاوى كردووه‌ته‌وه به‌بۆنه‌ى ئه‌وه‌ى كیم كارداشیان بووه‌ته چڵ ساڵ، هاوسه‌ره‌كه‌ى سپرایزى بۆ كردووه و ئاهه‌نگێكى جوانى بۆ رێكخستنه‌وه.
سپۆتنیك ده‌ڵێ رۆژى جه‌ژنى له‌دایكبوونى كیم كارداشیان ده‌كه‌وێته رۆژى هه‌له‌وین، بۆیه كانى ویستى هاوسه‌رى كارداشیان هه‌ر دوو بۆنه‌ى تێكه‌ڵ به یه‌كتر كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا ره‌چاوى خۆپارێزى كردووه.
ئه‌گه‌رچى پێشتر به نیاز بوو كیم ته‌ڵاق بدات، كه‌چى ئێستا دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كیم كارداشیانى زۆر خۆشده‌وێ.