ئامادەکردنی؛ لاڤین عومهر
زۆربەی ئافرەتان کێشەی پەڵەی ژێر چاو، یاخود رەشی ژێر چاویان هەیە و بەدەستییەوە دەناڵێنن. ئەمەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ماندوێتى، یاخود کەمخەویی ههندێك جاریش به پێچهوانهوه زۆر خهوتن ئهو كێشهیه دروست دهكات.
بۆیە ئێمە سێ کرداری ئاسان دەخینە بەردەستی ئێوەی خانمان . کە بۆ ماوەیەکی دیاری کراو نامێنێت و بەڵکو چاوتان گەشتر و لە رەشی ژیر چاویش رزگارتان دەبێت.
رێگاكانیش ئهمانهن:
سەهۆڵ: بۆ ماوەی ٢٠ خوولەک یان زیاتر لەسەر چاو دادەنرێت، پێستی ژێر چاو لەگەڵ پشتە چاو توند دەکات و لە هەمان کاتدا لە ماندووبوون دەیپارێزێت.
خەیار: بەهۆی ئەوەی ێژەیەکی باش ڤیتامین K تێدایە لەگەڵ لینجە ماددەیەکی ئاویی، بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خوولەک لەسەر چاوەکان دادەنرێت رەشی ژێر چاو ناهێڵێت.
چای سەفەری: زۆربەمان چای سەفەری دەخۆینەوە، بەڵام وا باشترە بەر لەفرێدانی سوودی لێ ببینین و لە دوای بەکارهێنانی لەسەر چاوەکان دایبنێن تاوەکو چاو لە هەڵئاوسان بپارێزێت.