ئامادەکردنی؛ لاڤین عومه‌ر
دكتۆر كامه‌ران محه‌مه‌د پسپۆڕ له نه‌خۆشییه‌كانى منداڵان، له‌باره‌ى ددانى منداڵانه‌وه ده‌ڵێ، “ددانەکانی منداڵ لەسکی دایکیدا دەست بە گەشەکردن دەکەن، بەڵام لە تەمەنی شه‌ش مانگییەوە دێنە دەرەوە و دەردەکەون. رەنگە دوایش بکەوێت تا یەک ساڵ ده‌رنه‌كه‌ون”.
دووپاتیشى ده‌كاته‌وه،ئەگەر تا تەمەنی یەک ساڵی ددانی منداڵەکەت دواکەوت، ئەوا پێویستە كه‌سوكارى راوێژ بە پزیشکی پسپۆر بکه‌ن.
سه‌باره‌ت به نیشانەکانی هاتنى ددانى منداڵانه دكتۆر كامه‌ران باس له چه‌ند نیشانه‌یه‌ك ده‌كات له‌وانه: زۆربوونی لیک، سووربوونەوەی پووک، گریان و بێتاقەتی، دروستبوونی گرفت لە خەو وخۆراکی منداڵ، هەندێجاریش بەهۆی ددان دەرهاتن پلەی گەرمی لەشی منداڵەکە بەرز دەکاتەوە، بەڵام تای بەرز دروست ناکات بۆیە هەرکات منداڵەکەت تایەکی بەرزی هەبوو،ئەوا نابێت پشتگوێ بخرێت.
ئه‌و پزیشكه له‌كۆتایى قسه‌كانى له‌باره‌ى ددانى منداڵان ئامۆژگارى دایكان ده‌كات كه هه‌ندێك شت بخه‌نه به‌رده‌مى منداڵ تا گازى لێ بكرێت، به‌ڵام نابێت ئه‌و جۆره شتانه بێت كه منداڵه‌كه به ئاسانى قووتى بدات.