زانایه‌كى رووسى پێشبینى ده‌كات، په‌تاى كۆرۆنا له ساڵى 2022 كۆتایى بێت و ده‌ڵێ، له‌م ماوه‌یه‌یش تاكه رێگه‌ى خۆپاراستن ده‌مامكه.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانێكى میخائیل فاورۆفى بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به‌ڕێوه‌به‌رى په‌یمانگاى پهتاكانه له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و زانایه ده‌ڵێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ مێژووى پهتاكانى تر، په‌تاى كۆڤید 19 له ساڵى 2022 كۆتایى دێ. بۆیه ساڵێك له‌به‌رده‌م مرۆڤاییه‌تى ماوه بۆئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌نگژه‌یه تێپه‌ڕێنێ.
ئه‌و پێیوایه ده‌بێ 70% مرۆڤایه‌تى تووشى ڤایرۆسه‌كه بن، بۆئه‌وه‌ى به‌رگرى له‌به‌رامبه‌ر په‌تاكه په‌یدا بكه‌ن.
له‌باره‌ى خۆپاراستنیش باسى له‌وه كردووه، تاكه رێگه به‌ستنى ده‌مامكه. هه‌رچه‌نده په‌تاكه به ده‌مامك چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌ڵام ده‌مامك رێگه‌نادات بڕێكى زۆر ڤایرۆس بچێته جه‌سته‌وه.
زانا رووسییه‌كه دووپاتى ده‌كاته‌وه، ده‌بێ مرۆڤایه‌تى له ته‌واوى ساڵى 2021 پابه‌ندى به‌ستنى ده‌مامك بێ.