ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
له رۆژى له‌دایكبوونى شیرین عه‌بدولوه‌هابى هونه‌رمه‌ندى میسڕى ئاشكراى كرد، كه شه‌ش له هونه‌رمه‌ندان به هاوڕێى هه‌میشه‌یى خۆى ده‌زانێ.
ته‌مه‌نى شیرین بوو به 40 ساڵ، به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاهه‌نگێكى سه‌رنجڕاكێشى گێڕاوه و پیرۆزباییه‌كى یه‌كجار زۆرى بۆ رۆیشتووه.
به‌ڵام ئه‌و هونه‌رمه‌نده به شێوه‌یه‌كى تایبه‌ت وه‌ڵامى شه‌ش هونه‌رمه‌ندى داوه‌ته‌وه و به هاوڕێى هه‌میشه‌یى خۆیان ناویان ده‌بات.
ئه‌وانیش هه‌ر یه‌كه له هونه‌رمه‌ند ئه‌حلام، مولحیم زین،مونا شبلى، ميا دیاب، ئه‌ساڵه نه‌سرى و مه‌ى كهساب.
شیرین عه‌بدولوه‌هاب هونه‌رمه‌ندێكى به‌ناوبانگى میسرییه و له ساڵى 1980 له‌دایكبووه و له ساڵى 2002 ده‌ستى به بڵاوكردنه‌وه‌ى گۆرانییه‌كانى كردووه.