رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت نووسیویه‌تى، رۆژى سێشه‌مى داهاتوو واده‌ى ئاشكراكردنى تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى ئایفۆن 12 ده‌بێت كه بۆ سیسته‌مى G5 ده‌بێت.
رۆژنامه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات رۆژى سێشه‌مى داهاتوو، نوێترین مۆبایلى ئایفۆن 12 ئاشكرا ده‌كرێت. كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ 75 – 80 ملیۆن دانه‌ى بفرۆشرێ.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، زۆرجار ئه‌و كۆمپانیایه نهێنییه‌كانى به‌رهه‌مه نوێیه‌كانى ئاشكرا ناكات، به‌ڵام پێشبینى ده‌كرێ به‌كارهێنانى ئه‌و مۆبایله نوێیه بۆ تۆڕه‌كانى ئینته‌رنێت زۆر خێرا بێت چونكه له‌گه‌ڵ سیسته‌مى G5 دروست كراوه.
له هه‌مان هه‌واڵدا ئاماژه بۆئه‌وه ده‌كرێ، ئه‌مساڵ رێژه‌ى فرۆشى مۆبایل له دنیادا 16% كه‌مى كردووه، كۆمپانیاى هواوى له فرۆشدا پێش ئه‌پل و سامسۆنگ كه‌وتووه.
