ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
دواى ماوه‌یه‌ك دابڕان له كارى راگه‌یاندن، ریهام سه‌عید به كۆمه‌ڵێك بابه‌تى گرنگ ده‌رده‌كه‌وێته‌وه.
گۆڤارى”سیدتى” بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ریهام سه‌عیدى راگه‌یاندكارى میسڕى گه‌ڕاوه‌ته‌وه بوارى راگه‌یاندن كۆمه‌ڵێك به‌رنامه‌ى نوێى هه‌یه.
له هه‌واڵه‌كه ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه پێشتر ریهام سه‌عید به‌وه ناسرا بوو كه بابه‌تى گرنگى له راگه‌یاندن ده‌وروژاند، قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه ده‌كرد كه مشتومڕى زۆریان له‌سه‌ر ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌م جاره شێوازه‌كه‌ى گۆڕیوه و به‌رنامه‌كه‌ى بۆ كارى چاكه و هاوكاریى هه‌ژاران ده‌بێت.
ریهام سه‌عید له كه‌ناڵى نه‌هارى میسرى پرۆگرامه‌كانى په‌خش ده‌كات.
ریهام سه‌عید له‌دایكبووى 1975، جگه له راگه‌یاندن له بوارى هونه‌رى نواندنیش كارى كردووه