ئامادەکردنی ؛لاڤین عومه‌ر
رۆژانە زۆربه‌مان له خۆمان ده‌پرسین چى بكه‌ین بۆئه‌وه‌ى كێشمان دابه‌زێ؟ بە تایبەتى ئه‌و خانمانه‌ى کە دەیانەوێت لەش ولارێکی رێک و جوانیان هەبێت، زۆر ئه‌م پرسیاره ده‌كه‌ن.
هه‌ڵبه‌ته وه‌ڵامێكى زۆر بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێك له وه‌ڵامه‌كان ئه‌وه‌یانه كه باس له خواردنه‌وه‌ى بڕه ئاوێكى زۆر ده‌كات.
توێژینەوەیەک بۆ هۆكاره‌كانى دابەزاندنی کێش كراوه، دەریخستووە بۆئه‌وه‌ى مرۆڤ بیه‌وێ كێشى دابه‌زێ ده‌بێت ئاوێكى زۆر بخواته‌وه.
خواردنه‌وه‌ى ئاویش به‌مشێوه‌یه ده‌بێت نیوكاتژمێر به‌ر له هه‌ر ژمێك یه‌ك په‌رداخ ئاو، جیا له ژه‌مه‌كانیش ده‌بێت ئاو بخورێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك پیاو 12 په‌رداخ ئاو بخواته‌وه، ژنیش نۆ په‌رداخ.
ئه‌وا ئه‌و كات كێش به‌خێرایى داده‌به‌زێ، ئەمە جگە لەوەی ئاو چەندین سوودی تایبەتی بۆ لەشی مرۆڤ هەیە .