ریم عه‌بدوڵا هونه‌رمه‌ندێكى سعوودیه، وێنه‌ى خۆى به پارچه زێڕێكه‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له چوار كیلۆ ده‌بێ.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له تویته‌ر وێنه‌یه‌كى خۆى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له‌ناو پێشه‌نگایه‌كى زێڕه‌نگه‌رییه و گوتوویه‌تى، بۆنه‌یه‌كى تایبه‌تم هه‌یه پیرۆزباییم لێ بكه‌ن.
ئه‌مه‌یش ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى له لایه‌ن خه‌ڵكى سعوودیه دروست كردووه، چونكه زێره‌كه 4.2 كلیۆگرامه و نرخه‌كه‌ى ملیۆنێك و 400 هه‌زار ریالى سعوودیه كه ده‌كاته نزیكه‌ى 373 هه‌زار دۆلار.
سه‌رچاوه: سپۆتنیكى رووسى
