ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
غاده عه‌بدولره‌زاقى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسرى له په‌یجى تایبه‌تى خۆى، نهێنى جوانی باڵا زراڤه‌كه‌ى ئاشكرا ده‌كات.
گۆڤارى”سیدتى” كه تایبه‌ته به ژنان، له ژماره‌كانى خۆى هه‌ر جاره‌و باس له نهێنى جوانى و باڵازراڤى هونه‌رمه‌ندان و ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كان ده‌كات.
ئه‌مه‌یش به‌هۆكارى ئه‌وه‌ى زۆرێك له ئافره‌تان هه‌ن، پرسیار له نهێنى جوانى و له‌شولارى ئه‌ستێره به‌ناوبانگه‌كان ده‌كه‌ن.
له‌وانه‌یه بپرسیت نهێنى ئه‌و جوانییه چییه كه له باڵاى غاده عه‌بدولره‌زاقى ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى میسڕ هه‌یه؟ خۆى وه‌ڵامى داوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تى، ئه‌و زۆربه‌ى ژه‌مه سه‌ره‌كییه‌كانى به خواردنى ده‌ریایى به‌ڕێ ده‌كات. به‌م هۆیه‌شه‌وه بڕێك زۆر له كێشى داناوه.