شاره‌زایه‌كى رووسى ده‌ڵێ، به كتوپڕى وازهێنان له خواردنى گۆشت، مرۆڤ تووشى تێكچوونى ددان و كه‌مخوێنى و چه‌ندان كێشه‌ى تر‌ى ته‌ندروستى ده‌كات.
ئۆڵڤا كۆرابیلۆڤا شاره‌زاییه‌كى خۆراكه له رووسیا و قسه‌ى بۆ ماڵپه‌ڕى RT رووسى كردووه، له قسه‌كانى ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ى واز له گۆشتخواردن ده‌هێنن و ده‌بنه رووه‌كخۆر، ده‌بێت زۆر وریا بن و به كتوپڕ ئه‌م كاره نه‌كه‌ن.
چونكه وازهێنان له‌گۆشت وا ده‌كات، چه‌ند كه‌موكوڕییه‌ك له جه‌سته‌یان دروست بێت له‌وانه كه‌مى ڤیتامین D و B12 و یۆد و فسفۆر وكالسیۆم. پرۆتینى رووه‌كیش وا ده‌كات كالسیوم له‌گه‌ڵ میزكردن له له‌ش نه‌مینێ.
له ئه‌نجامدا ئه‌و كه‌سه تووشى چه‌ند كێشه‌یه‌ك ده‌بێـت:
1- تێكچوونى ددان
2-لاوازبوونى نینۆك
3- وشكبوونى پێست.
4- له هه‌مووان ترسناكتر ئه‌و كه‌سه تووشى كه‌مخوێنى ده‌بێ