به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ڤیتامین K كۆمه‌ڵێك سوودى بۆ ته‌ندروستى مرۆڤ هه‌یه و زۆر به ئاسانیش مرۆڤ ده‌توانێ به ده‌ستى بهێنێ.
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له‌و سوودانه ده‌كات كه له خواردنه‌كانى ڤیتامین K هه‌یه، له‌وانه:
1- به‌هێزكردنى ئێسك
2- دووربوون له نه‌خۆشییه‌كانى دڵ
3- سوودێكى گرنگى هه‌یه بۆ خوێن مه‌یین و زوو سارێژبوونى برین.
چۆن ئه‌م ڤیتامین به‌ده‌ست بهێنین؟
له راپۆرته‌كه باس له كۆمه‌ڵێك خۆراك كراوه له‌وانه:
1- سه‌وزه‌ى گه‌ڵادار: خاس و سپێناخ و كه‌له‌رم
2- جگه‌ر
3- ماسى
4- گۆشت و هێلكه