ئاماده‌كردنى: لاڤین عومه‌ر
زۆرێك له خانمان به ده‌ست قژى وشكه‌وه ده‌ناڵێنن، چونكه زوو هه‌ڵده‌وه‌رێ و یاخود ناڕێك ده‌وه‌ستێ و جوانى ده‌رناكه‌وێ، ره‌نگه ئه‌و تێكه‌ڵه‌یه‌ى له خواره‌وه باسكراوه چاره‌سه‌ر بێت بۆیان.
پێكهاته‌ى تێكه‌ڵه‌كه:
یه‌ك كه‌وچكى گه‌وره مایۆنیز
یه‌ك كه‌وچك ماست
یه‌ك كه‌وچك زه‌یتى زه‌یتوون
یه‌ك كه‌وچك كه‌ره “زبده”
چۆنیه‌تى به‌كارهێنانى تێكه‌ڵه:
ئه‌و پێكهاتانه تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كه‌ین، دواتر له هه‌موو به‌شه‌كانى قژ ده‌درێت. وا باشتره قژ به نایلۆنێك دابپۆشرێت، دواتر بۆ دوو كاتژمێر به‌مشێوه‌یه ده‌مێنێته‌وه، ئینجا به شامپۆى خاوكه‌ره‌وه ده‌شوورێ. ئه‌م كرداره هه‌فته‌ى یه‌كجار ئه‌نجام ده‌درێت و دواى دوو هه‌فته كاریگه‌رییه‌كه‌ى ده‌رده‌كه‌وێ و له‌ماوه‌ى مانگێك بریقه‌ى قژت ده‌رده‌كه‌وێ.