ئامادەکردنی، لاڤین عومه‌ر
زۆربەی ئافرەتان کێشەی زبریی و قڵیشانی دەستیان هەیە، بە تایبەت لە وەرزی پایز و زستان. به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێمه له وه‌رزى زستان نزیک ده‌بینه‌وه، زۆر گرنگە بایه‌خ بە دەستەکان بدەین، یه‌كێك له رێگاكان كه لێره‌دا باسى ده‌كه‌ین زۆر ئاسانه و تێچووى نییه.
بۆ ئه‌م شێوازه چه‌ند پێداویستییه‌كى سه‌ره‌تایى و ساده هه‌ن كه له هه‌موو ماڵێك هه‌یه:
یه‌ك كه‌وچك ڤازلین
یه‌ك سپێنه‌ى هێلكه
ئه‌م دووانه تێكه‌ڵ به یه‌كتر ده‌كرێن و بۆ ماوه‌ى نیو كاتژمێر مه‌ساجى ده‌ستى پێده‌كرێت، دواتر ده‌سته‌كان به ئاوى شلتێن ده‌شۆین.
ده‌توانرێت بۆ پێستى رووخساریش سوود له‌و تێكه‌ڵه ببینین، ئه‌گه‌ر شه‌وێكیش به رووخساره‌وه بمێنێته‌وه هیچ زیانێكى بۆ ته‌ندروستى پێست نییه، ته‌نیا ده‌بێت وریا بین ڤازلینه‌كه كوالێتى باش بێت، چونكه ڤازلینى خراپ ده‌بێته هۆى زیادكردنى موو، پێستیش ره‌ش ده‌كات.