كین تاناكا كه ئافره‌تێكى ژاپۆنییه ته‌مه‌نى بوو به 117 ساڵ بۆیه له‌سه‌ر ئاستى وڵاته‌كه‌ى به گه‌وره‌ترین به‌ساڵاچوو و له‌سه‌ر ئاستى جیهان به پله‌ى سێیه‌م دێت.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت پوخته‌ى راپۆرتێكى گاردیانى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه باسى له‌وه كردووه رۆژى شه‌مووى رابردوو ته‌مه‌نى كین بوو به 117 ساڵه.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ئه‌و ژنه قوتوویه‌ك كۆلاى خوارده‌وه و كراسێكى پۆشى كه وێنه‌ى خۆى له‌سه‌ر بوو، ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن رێكخراوێكه‌وه به‌دیارى بۆى هاتبوو.
كه باسى كۆلا ده‌كرێ، به‌لاته‌وه سه‌یر نه‌بێ، چونكه ئه‌و ژنه زۆر شه‌یداى شوكوڵاته و خواردنه‌وه گازییه‌كان بووه. هه‌رچه‌نده ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى رێنمایییه ته‌ندروستییه‌كانه.
كین تاناكا له ساڵى 1903 له باشوورى ژاپۆن له‌دایكبووه، ئه‌مساڵ بوو ته‌مه‌نى بووه 117 ساڵه، بۆیه له لایه‌ن ته‌واوى كۆمه‌ڵگاى ژاپۆنییه‌وه رێزلێنانى بۆ كرا، به ره‌چاوكردنى رێكارییه‌كانى خۆپاراستن له كۆرۆنا.