قه‌یسى رێگه‌نادات قژت سپى بێ

0

ئاماده‌كردنى، لاڤین عومه‌ر

خواردنى میوه‌ى قه‌یسى كۆمه‌ڵێك سوود به‌ له‌شى مرۆڤ ده‌گه‌ینێ، به‌ڵام له‌ هه‌موو سه‌یرتر كه‌ به‌ دڵى خانمان ده‌بێ قه‌یسى رێگه‌نادات قژ زوو سپى بێت و پێستیش له‌ چرچ و لۆچى ده‌پارێزێ.

قەیسی یەکێکە لە میوە بەتام وچێژەکانی وەرزی هاوین، كه‌ کۆمەڵێک سوودی بۆ تەندروستی مرۆڤ هەیە.

له‌وانه‌ له‌ڕووى ده‌روونییه‌وه‌، قەیسی دڵەراوکێ کەم دەکاتەوە وهۆکارە بۆ ئارامی جەستە.

هەروەها یارمەتی دابەزینی کێش دەدات لەکاتی رێجیم، مرۆڤ له‌ قه‌ڵه‌وى ده‌پارێزێ.

له‌وانه‌ گرنگتر سوودی هەیە بۆ بەهێزکردنی قژ وپاراستن لە سپی بوون و هەڵوەرین، پێست لە زوو چرچبوون دەپارێزێت.

هۆكارى ئه‌م هه‌موو سووده‌یش ئه‌وه‌یه‌، قەیسی دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانیK,E,C,A لەگەڵ کانزاکانی وەک پۆتاسیۆم و سۆدیۆم.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com