ئاماده‌كردنى بۆ نوچه‌نێت، لاڤین عومه‌ر
زه‌نجه‌بیل یه‌كێكه له‌و خۆراكانه‌ى كۆمه‌ڵێك سوودى جۆراوجۆرى هه‌یه، هه‌ر له گه‌ده‌وه بگره تا كۆمه‌ڵێك سوود كه ئه‌و خواردنه به مێشك و یاده‌وه‌رى ده‌گه‌ینێ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه سوودێكى زۆرى هه‌یه و پێویسته رۆژانه بیخۆین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شاره‌زایان هۆشدارى ده‌ده‌ن له‌وه‌ى نابێت له رۆژێكدا له چوار گرام زیاتر زه‌نجه‌بیل بخۆین.
هه‌ڵبه زه‌نجه‌بیل سوودێكى یه‌كجار زۆرى هه‌یه، كه ئێمه لێره‌دا ته‌نیا چه‌ند سوودێكى ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
• نەهێشتنی ئازاری گەدە و هه‌رسكردنى تەواو
• رێگرتن له ڕشانەوە بە تایبەت لە كاتى سەفەر و دووگیانی
• سوودی هەیە بۆ نەهێشتنی سکچوون
• سوودی هەیە بۆ ڕاگرتنی بڵاوبوونەوەی خانه‌كانى شێرپه‌نجه
• سوودی هه‌یە بۆ نەهێشتنی بێ تاقه‌تى و لەش زۆر چالاک دەکات
• سوودی هەیە بۆ یاده‌وه‌رى و ڕێگریی لە لەبیرچوونەوە دەكات
• سوودی هەیە بۆ بەهێز کردنی سێكس لای پیاو و ژن، چارەسەرە بۆ زۆر لە نەخۆشییە سێكسییه‌كان
• سوودی هەیە بۆ لاوازبوون، چونکە چەوری لەش دەتوێنێتەوە
• دەتوانرێت زەنجهبیل لەگەڵ ئاوێکی گەرم تێکەڵ بکرێت و تا سارد دەبێتەوە ئینجا وەک شەربەت بخورێتەوە ئەمەیان سودی زۆری هەیە بۆ گەروو.