ئاماده‌كردنى بۆ نوچه‌نێت، لاڤه عومه‌ر
زانایان سه‌لماندوویانه خواردن ته‌نیا بۆ چێژ وه‌رگرتن نییه، به‌ڵكو هه‌ندێكیان چاره‌سه‌رن بۆ نه‌خۆشییه‌كان، بۆیه پێشنیارى 10 خواردن ده‌كه‌ن كه هه‌ر یه‌كه‌یان ده‌توانێ چاره‌سه‌رى كێشه‌یه‌كى ده‌روونى یان نه‌خۆشییه‌كى جه‌سته بكات.
خواردن جیا له‌وه‌ى چێژ بێت، ده‌رمانیشه و به درێژایى مێژووى مرۆڤایه‌تى هه‌ندێك له خواردنه‌كان وه‌ك ده‌رمان به‌كارهاتوون به تایبه‌تى خواردنه رووه‌كییه‌كان و میوه و سه‌وزه. ئێمه لێره‌دا به كورتى ئاماژه بۆ 10 خواردن ده‌كه‌ین كه هه‌ر یه‌كه‌یان چاره‌سه‌رێكه بۆ نه‌خۆشییه‌ك یان حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوى ده‌روونى و جه‌سته‌یى.
1) ئەگەر بێتاقەت و تووڕەبووی ئەوا مۆز بخۆ
2) ئەگەر دەتەوێت گورچیلەت بەردروست نەکات ئەوا قەیسی بخۆ
3) گەر پەستانی خوێنت بەرز دەبێتەوە ئەوا کشمیش بخۆ
4) ئەگە ناوسکت قۆڕەی دێت و بێزاری کردوویت ئەوا ماست بخۆ
5) ئەگەر زۆر ئەکۆکیت ئەوا هەنگوین بخۆ
6) ئەگەر لە شێرپەنجە ده‌ترسیت ئەوا کەلەرم بخۆ
7) گەر کێشەی هەرست هەیە ئەوا هەنجیر بخۆ
8) گەر تووشی کەم خەوی بوویت ئەوا گۆشتی قه‌ل “عه‌له‌شیش” بخۆ
9) ئەگەر دڵت تێکهەڵ دێت ئەوا چای زەنجبیل بخۆ
10) ئەگەر دەتەوێت دڵت پارێزراو بێت، ئەوا توور بخۆ