میلیاردێرى بەناوبانگى ئەمریكى بێڵ گیتس لە دیمانەیەكى رۆژنامەوانى دەڵێ، لە كۆرۆنا ترسناكتر بەڕێوەیە و ئەویش گۆڕانى كەشوهەواى گۆى زەوییە كە لەوانەیە سێ ملیۆن كەس بكوژێ.
بێڵ گیتس سەرۆكى گروپى كۆمپانیاكانى مایكرۆسۆفت، لە دیمانەیەكى لەگەڵ ئاژانسى بلۆمبێرگى ئەمریكى باس لەوە دەكات، حكوومەتەكان گوێ بە نیشان و ئاگاداركردنەوەكان نادەن، وەك ئەوەى لە پەتاى كۆرۆنا روویدا.
دواتر گیتس دەڵێ 40 ساڵى تر بەهۆى تێكچوونى كەشوهەوا و بەرزبوونەوەى پلەى گەرمى گۆى زەوى لەوانە لە 100 هەزار كەس 14 كەس بمرن، هەروەها پێشبینى ئەوە دەكات لە 2100 سێ ملیۆن كەس لە دانیشتووانى گۆى زەوى بەم هۆیەوە بمرن.
گیتس دووپات لەسەر ئەوە دەكاتەوە ئەو كێشەیە زۆر لە پەتاى كۆرۆنا ترسناكترە، چونكە نە كەرەنتینەكردن نە دۆزینەوەى ڤاكسین ئۆمێدێك نابن بۆ چارەسەرى كێشەكە.