سودی سێكس بزانه!
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
ئاشكرایده‌كات، ئه‌نجامدانی سێكس هانی گه‌شه‌كردنی خانه‌كانی مێشك ده‌دات‌و بیره‌وه‌ری ماوه‌درێژ به‌هێزتر ده‌كات.
توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن زانایانی زانكۆی (ماریلاند) له‌ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه‌و له تاقیگه زانستییه‌كاندا تێبینی گه‌شه‌ی خانه‌كانی مێشكی چه‌ندین جۆری جرج كراوه، تێیدا ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جرجانه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كه‌یان له‌سه‌ر كراوه، پاش جوتبوونیان، ژماره‌یه‌كی زیاتر له‌خانه‌كانی مێشكیان گه‌شه‌یكردووه.
راپۆرتی كۆتایی توێژینه‌وه‌كه له‌ماڵپه‌ڕی (ئاتڵه‌نتیك) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌و تێیدا زانایان رایانگه‌یاندووه: ” زیادبوونی ده‌ماره‌خانه‌كان، كه‌سێكس هانده‌ره تێیدا، ده‌بێته هۆی به‌هێزكردنی به‌شی بیره‌وه‌رییه‌كانی مێشك”.
له‌وه‌ش گرنگتر، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جرجانه‌ی له‌سێكس دابڕێنراون، پاش ماوه‌یه‌ك گه‌شه‌كردنی توانای مێشكیان راوه‌ستاوه.
هاوكات، توێژینه‌وه‌یه‌كی زانكۆی شیكاگۆش ده‌یسه‌لمێنێت، ئه‌نجامدانی سێكس ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه‌كانی فشاری ده‌روونی.
تره‌یسی شۆرس، پسپۆڕی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان ده‌ڵێت: ” ته‌نها له‌ڕێگه‌ی راهێنانی به‌رده‌وامی وه‌رزشی‌و چالاكی سێكسییه‌وه ئه‌و گه‌شه‌كردنه‌ی مێشك ڕووده‌دات، به‌ڵام پاش سێكس، پێویسته راهێنانی مێشك ئه‌نجامبده‌ین تا خانه تازه گه‌شه‌كردووه‌كانی مێشك به‌زیندوویی بپارێزین.