له ساڵى 1947 یه‌كه‌م پێشبڕكێى شاجوانى عێراق به‌ڕێوه چوو، كه براوه‌ى یه‌كه‌م ژنێكى جوو بوو به ناوى رینیه دنكور كه هه‌ر له هه‌مان ساڵى به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه، عێراقى جێهێشت.
مێژوونووسان باس له‌وه ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م پێشبڕكێى شاجوانى له عێراق له‌شارى به‌غدا به‌ڕێوه چوو، ئه‌مه‌یش له ساڵى 1947 بوو له ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى رۆشنبیرى ئه‌و كات بووه.
به‌ڵام به ناوى گشت عێراق نه‌بووه، به‌ڵكو به ناوى “شاجوانى به‌غدا” بووه، له پێشبركێیه‌كه ژنێكى جوو ده‌رده‌چێت به ناوى رینیه دنكور. رینیه دنكور له ساڵى 1925 له به‌غدا له‌دایكبووه، باوكى پزیشكێكى به‌ناوبانگ بووه.
ئه‌و كاته‌ى له پێشبڕكێیه‌كه به‌شداربووه شووى به پیاوێكى جوو كردووه به ناوى نه‌عیم و كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ند بووه، هه‌ر له‌و ساڵه‌دا رینیه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ى روو ده‌كاته له‌نده‌ن و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بێت و له ساڵى 2008 ده‌مرێ.
به‌ڵام به هۆى ئه‌وه‌ى یه‌كه‌م شاجوانى وڵاتێك بووه ئه‌وا ناوبانگى ده‌بێت و چه‌ندان جار دیمانه‌ى كراوه.