سوودە گرنگەکانی شووتی

0

نوچە: الجزيرە

شوتی یان وەك هەندێك پێی دەڵین (شفتی) بە میوەیەكی زۆر دەوڵەمەند دادەنرێت و بەهۆی ئەوەی پڕ ئاوە پێویستە ڕۆژانە بچێتە ناو ژەمەكانی خۆراكمان، شوتی تامێكی شیرن و خۆشی هەیە، هاوكات پلەی گەرمی لەش  دادەبەزێنێت.

یەكەم: رێژەی ئاو لە لەش زیاد دەکات

 شوتی 90 تا 95%ی شوتی ئاوە، بۆیە وادەكات لاشەی مرۆڤ بە تەڕی بمێنتەوە لەكاتی پلەی بەرزی گەرمای هاوین.

دووەم- فشاری خوێن دادەبەزێنێت

بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی مایۆكلینكی پزیشكی ئەنجامیان داوە یەك پەرداخ شەربەتی شوتی 70 ملیغرام بۆتاسیۆمی تێدایە، ئەوەش زۆر گرنگە بۆ دابەزینی فشاری خوێن و کاری دەمار ئاسانتر دەكات.

سێهەم -كێش دادەبەزێنێت 

خواردنی پارچەیەك لە شوتی وەك پێشەكی هەست بەتێری دەكەی پێش ژەمی سەرەكی خواردن، چونكە یەك پارچە شوتی 40 کالۆری تێدایە و زۆربەسودە بۆ كێش دابەزاندن، بە پێی ئەو لێكۆڵینەوەی لە گوڤاری “نترینتز” بڵاوبۆتەوە.

چوارەم -بەتاڵكردنەوەی ناوهەناو 

شوتی هاوكارت دەبێت لە پاكردنەوەی ریخۆڵە بەشێوەكی ڕێكخراو.

پێنجەم – شوتی وات لێدەكات دوور بی لە پزیشكی دڵ

شوتی دوو شتی تێدایە، كە ئاستی كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە لە خوێندا، دەمارگیران ناهێڵێ‌. بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەی توێژەرانی زانكۆی بیردو و كنتاكی بڵاویان كردۆتەوە لە 2014.

شەشەم –پێویستە شوتی بخۆی یان شەربەتەكەی بخۆیتەوە پێش ئەوەی راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەی.

حەفتەم – شوتی دەتپارێزێت لە شێرپەنجە 

هاوشێوەی تەماتە شوتی مادەی گرنگی ئەلیكوبینی تێدایە و ئەوەش دژە ئۆكسیدە دەتپارێزێت لە شێرپەنجە و خانەكانی شێرپەنجە لەناودەبات.

هەشتەم- هەستەوەری بینین دەپارێزێت 

بۆ ئەوانەی دەچنە ناو تەمەنەوە زۆر جار توشی كێشەی لەدەستدانی بینین دەبن بەهۆی ئەو تەلفەی لەسەر شەبەكەی چاو دروست دەبێت و شوتی دەوڵەمەندە بە ئەلیكوبین و فیتامین سی و ئەوانەش دژە ئۆكسیدەیەكی دیكەیە، كە بەسودە بۆ چاو.

نۆیەم –تۆی شوتی بە ژەمێكی سوك ئەژمار دەكرێت

تۆی شوتی زۆر دەوڵەمەندە و بەتامە، دەتوانی سوری كەیتەوە یان بیبرژێنیت و پڕە لە پرۆتین و مەگنەسیۆم و ئاسن و زینك و چەوری ناتێر، دەشتوانی لەكاتی برژاندن تۆزێك زەیتی زەیتونی بەسەردابكەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com