ئیدسۆن برانداو پیاوێكى هۆڵه‌ندییه و ته‌مه‌نى 53 ساڵه، كه‌چى وه‌ك گه‌نجێكى 25 ساڵى ده‌رده‌كه‌وێ، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رنجى دنیا راده‌كێشێ، نهێنى به گه‌نجێتى مانه‌وه‌ى خۆى ئاشكرا ده‌كات.
ماڵپه‌ڕى ئارتى رووسى لێدوانه‌كانى برانداوى بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه بۆ گۆڤارێكى هۆڵه‌ندى كردوویه‌تى.
ئه‌و باسى له‌وه كردووه، له ته‌مه‌نى خۆى هیچ نه‌شته‌رگه‌رى جوانكارى نه‌كردووه، هه‌روه‌ها جگه‌ره ناكێشێ و ماده‌ى هۆشبه‌رى به‌كارناهێنێ.
وه‌رزشى زۆر توند ده‌كات و خواردنى قوتووكراو و سووركراوه ناخوات، به‌ڵكو خۆراكى ته‌ندروست ده‌خوات.
برانداو گوتوویه‌تى، “هه‌میشه وا هه‌ست ده‌كه‌م له ته‌مه‌نى خوار 30 ساڵییم و هه‌مان وزه‌ى جارانم هه‌یه”.