ئامادەکردنی لاڤین عمر
بە پێی توێژینەوەیەکی زانستی دەرکەوتووە، کە شەربەتی ترێ دەبێتە هۆی چالاککردنی کارەکانی مێشک بەهۆی دەوڵەمەندی ترێ بە چەند جۆری ڤیتامین و ماددەی کانزایی بە پێز.
زانایانی زانکۆی ( سینیستاتی ) لە شاری لەندەن باسیان کردووە، کە شەربەتی ترێ سودی دیکەی هەیە بۆ حاڵەتەکانی وەک وەک کەم خوێنی و زوو هەرس کردن ودوورخستنەوەی مرۆڤ لە نەخۆشی زەهایمەر.
هەروەها بەهۆی ئەوەی ماددەیەکی تایبەتەی بەناوی ( ڕێزۆڕاتۆڵ ) تێدایە، بۆ سوتاندنی کالۆرییەکان زۆر بەسوودە.
ئەم ماددەیە چەوریە سپیەکان دەکاتە چەوری قاوەیی و لەش ناچار دەکات لەجێی ئەوەی چەوری پاشەکەوت بکات، چەورییەکان بسوتێنێت.