ئامادەکردنی لاڤین عمر
ماست یەکێکە لە جۆرەکانی مەیین یان ترشانی شیر بەجۆرێ بەکتریا بە ناوی( لاکتۆ پاسیل) لە هەرجۆرە ماستێک شیر دروست دەبێت.
خواردنی ماست، بەشێوەی رۆژانە ڕێگری دەکات لە کۆبوونەوەی چەوری لە ناوچەی کەمەر (سک).
ماست کۆمەڵێک بەکتریای بەسودی تێدایە، کە هاریکارن لەکرداری هەرس و ڕێگری لە ئاوسان دەکەن، هەروەها گەدە و ریخۆڵە لە پاشەڕۆی زیان بەخش پاک دەکەنەوە .
ماست بەکتریای بەسودی probiotic تێدایە، کە هاوسەنگی لەگەڵ دژە بەکتریا لەکۆئەندامی هەرس دروست دەکات، هەروەها یارمەتی کەمکردنەوەی برینی ئازاری گەدە دەدات .