ئاژانسى رۆیته‌رز ئاشكراى كردووه، كۆمپانیاى بایت دانسى چینى ده‌سبه‌ردارى پشكى خۆى بووه له تیك تۆك، بۆئه‌وه‌ى له فشارى دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌مریكا دوور بكه‌وێته‌وه.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆمپانیاى بایت دانس كه خاوه‌ندارێتى پشكێكى زۆرى تیك تۆك ده‌كات ده‌ستبه‌ردارى پشكه‌كه‌ى بووه له ئه‌مریكا له‌مه‌ودوا له‌لایه‌ن مایكرۆسۆفت به‌ڕێوه ده‌برێت.
سه‌رچاوه‌كان به رۆیته‌رزیان گوتووه، ئه‌و كۆمپانیایه ده‌یه‌وێ بزانێ دواى ئه‌م كاره‌یشى دۆناڵد تره‌مپ تیك تۆك قه‌ده‌غه ده‌كات یان نا.
تیك تۆك به سیخوڕیكردن به‌سه‌ر ئه‌مریكییه‌كانه‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێت و زیاتر له 100 ملیۆن به‌شداربووى له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا هه‌یه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ندێك گۆڕانكارى له تیك تۆك بكرێت، دواى ئه‌وه‌ى خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى ده‌گوازرێته‌وه.