ئه‌مڕۆ ره‌عد وادى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بۆ تۆپى ده‌ست، به ڤایرۆسى كۆرۆنا گیانى له ده‌ستدا.
ماڵپه‌ڕى به‌غدا توده‌ى عێراقى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كى شوبات یاریزانى ناسراوى عێراق ره‌عد وادى به نه‌خۆشى كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد.
عه‌لى حه‌نوون رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى به ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى راگه‌یاندووه، ره‌عد وادى دواى چه‌ند رۆژێك تووشبوونى به نه‌خۆشییه‌كه گیانى له‌ده‌ست داوه.
ره‌عد پێشتر یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق بووه بۆ تۆپى ده‌ست و دواتر راهێنه‌رى یانه‌ى به‌حرییه بووه.
له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو یاریزانێكى تر‌ى عێراق به كۆرۆنا كۆچى دوایى كرد، ئه‌ویش ئه‌حمه‌د رازى بوو كه یه‌كێك بوو له پاڵه‌وانه‌كانى ئاسیا له تۆپى پێ.