نوچە: اخبار العالم (البیئە)
لێكۆڵینەوەیەك دەریخستووە زۆربەی ئەو مادانەی بۆجوانكاری و پاكردنەوە بەكاری دەهێنین، كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەرجەستەی مرۆڤ و هۆرمۆنەكانی جەستە تێك دەدات.
لێكۆڵینەوەیەكی بۆندی ئەڵمانی بۆ پاڵپشتی كردن لە سرووشت و ژینگە، دەریخستووە، سێیەكی ئەو مادانەی، كە مرۆڤ بەكاری دەهێنێت بۆ جوانكاری و پارێزگاری لە لەش، وەك سابوونی شل و هەویری ددان و سەرتاشی و كەلوپەلەكانی جوانكاری وەك سۆراوی لێو، پێكهاتەی مادی كیمیایین و كاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر نیزامی هۆرمۆنی جەستەی مرۆڤ.
و لێكۆڵینەوەكە لە مەترسی ئەو بەرهەمانە هۆشداری دەدات، بەتایبەت بۆ منداڵان و ژنانی دووگیان.
سارە هویز، شارەزای ئەم بوارە دەڵێت، هەندێك لەو بەرهەمانە تێكەڵەكانیان لەكاتی دروستكردن دەبێتە هۆی نەزۆركی و توشبوون بە شێرپەنجە.
شارەزای مادەی ژەهراوی ئەڵمانی توماس بلاتسیك، لە پەیمانگای یەكگرتوو بۆ لێكۆڵینەوە و چاودێری كردنی مەترسییەكان لە بەرلین دەڵێت، نابێت بڵێین هەمو بابەتەكان خراپن، چونكە هەندێك لەوانە سەلامەتن و هەندێكیان لە بواری خۆراكیش بەكارهاتوون، هاوكات گفتوگۆكان بەردەوامن لە بەكارهێنانی ئەو بەرهەمانە لە وڵاتانی ئەوروپا و هەندێك بە مەترسی گەورەی لە قەڵەم دەدەن.