کامە گروپی خوێن زیاتر توشی کۆرۆنا دەبن؟

0

نوچەنێت

تیمێک لە زانایانی ئەوروپی لە دوایین لێکۆڵینەوەی زانستیدا، کە ئەنجامیان داوە بەو ئەنجامە گەیشتوون کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان  جۆری گروپی خوێنی کەسەکان و توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە.

ئەنجامی ئەم لێکٶڵێنەوەیە کە لە جورناڵی نێئۆ پزیشکی بەریتانیا بڵاو بۆتەوە دەریدەخات، کە ئەو کەسانەی کە گروپی خوێنیان (ئەی)یە، ئەگەری توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترە .

توێژینەوەکە هەروەها دەریدەخات، کە ئە وکەسانەی کە گروپی خوێنییان(ئۆ)یە کەمتر توشی ڤایرسۆی کۆرۆنا دەبن.

لەم توێژینەوەدا گروپی خوێنی ١٩٠٠ تووشبووی کۆرۆنا لە ئیسپانیا  وئیتاڵیا، لە گەڵ گروپی خوێنی ٢٣٠٠ کەسی دیکە کە هیچ نیشانەیەکی توشبونیان بە کۆرۆنا نەبووە، بەراورد کراوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com