باشترین ماسکی سروشتی بۆ پاککردنەوەی پێست

0

نوچەنێت

پیسبوونی ژینگەو گۆڕانکاری کەشوهەوا، کاریگەری لەسەر پێست دەبێت بۆیە دەبێ بایەخی پێبدرێت. یەک لە هەنگاوەگرنگەکانی بایەخدان بە پێست پاککردنەوەیەتی.

مەرج نییە بۆ خزمەتکردنی پێست پارەی زۆر خەرجبکرێت، تەنیا لە ماڵەوە بەو کەرەستانەی هەیە و بەردەستن ماسکی سروشتی دروست بکەی. ئەمەی خوارەوە ماسکێکی زۆرباشە بۆ پاککردنەوە و جوان راگرتنی پێست.

برنجی کوڵاو، بەبێ خوێ و رۆن، لەگەڵ شیرێکی کەمێک گەرم واتە سارد نەبێت جوان تێکەڵ بکە، پاشان کەوچکێکی چێشت خواردن هەنگوینی تێبکە، ئینجا بیخەرە ناو عەسارە و جوان تێکەڵی بکە، دواتر بیدە لە روخسارت و با ماوەی ٤٥ خولەی پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی سارد بەبێ سابون بیشۆ، هەفتانە یەکجار ئەم ماسکە بەکاربهێنە، دوای ماوەیەک هەست بە گۆڕانکارییەکان دەکەی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com