ئامادەکردنی لاڤین عمر
گریان دەربڕینی دڵتەنگی، خەمباری و ئازارە، بەڵام سودگەلێک بە جەستە دەگەیەنێت کە مایەی سورسوڕمانە.
١.ئازاری جەستە کەمدەکاتەوە و بەسەریدا زاڵ دەبی.
٢.شەوان خەوێکی باشترت دەبێ، تەنانەت ئەو مناڵانەی پێش خەوتن دەگرین شەوان باشتر دەخەون.
٣.سترێس و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە و هەستی ئارامبوونەوەت پێدەبەخشێ.
٤.یارمەتیت دەدات دڵخۆش بیت و هەستە نەرێنیەکانت کەمبێتەوە.
٥.هۆکارە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکانت بکەیت و دوای گریان، بیرۆکەی باشترت بۆ دێت.
٦.پەستانی خوێن نزم دەکاتەوە و مەترسی جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە.
٧.یارمەتیت دەدات دۆخە سەختەکان تێپەڕێنیت و نیگەرانیت نەهێڵێت.
٨.چاو بە پاکی ڕادەگرێت و هەموو تۆز و خۆڵ لە دەوری چاو کۆدەبێتەوە لادەبات.