چۆن چارەسەری سترێس بکەین؟

0

نوچەنێت

پزشکانی دەروونناس دەڵێن: چەندین  نەخۆشیی نالەبار بەھۆی سترێسەوە، تووشی مرۆڤ دەبێت، زۆر جاران ئازارێکی جەستەییت ھەیە، پاش پشکنین ھیچ دەرناچێ، دکتۆر دەڵێ ھیچت نییە، حاڵەتەکە نەفسییە، ئەمەش نەخۆشی دەروونییە، ئەگەر سترێست ھەبێت ئەوە لە جەستەیدا گرژبوونی ماسولکە و لێدانی دڵ و ھەناسەدان و فشاری خوێن زیاد دەکەن

فشاری دەروونی، دەبێتە ھۆی دوودڵی، خەمۆکی، ھەڵچوون و شەڕانگێزیبوون، جاری واش ھەیە، خۆکوشتن، لە ژێر کاریگەریی سترێسی زۆر ڕوو دەدا.
فشاری دەروونی دەبێتە ھۆی زیادکردنی جگەرە کێشان و زۆر خواردنەوەی ماددە کھولییەکان، ھەروەھا کێشەی خێزانی و خەمۆکی دروست دەکات، تەرکیز ناھێڵێت و تووشی لەبیرچوونەوە دەبێت، لەبەر ئەمانەیە فشاری دەرونی، مرۆڤ تووشی ئالودە بوون، توڕەبوون، ڕاڕایی و کێشەی خێزانی دەکات و  بە شتی زۆر بچووکەوە ھەڵدەچێت، بۆیە ھەرکات فشاری دەرونی وا دەکات بەرھەمی ئیشکردن و توانای ھۆشی مرۆڤ کەم بێتەوە.

لە ئێستا پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، کە لە قۆناخی کۆرۆنا چۆن بتوانین  ئەم حاڵەتە لە فشاری دەروونی کۆنتڕۆڵ و چارەسەر بکەین.

لە وەڵامی ئەم پرسیارە، دەروونناسەکان چەند لایەنێکیان بە لاوە گرنگە کە دەبێ لە لایەن ئەندامانی بنەماڵە و تاکەکانی کۆمەڵگا ڕەچاو بکرێن.

کاتێک کە سترێس و فشاری دەرونی بەرز دەبێتەوە، ڕاستەوخۆ  دەبێتە هۆی لاوازر بوونی بەرگری جەستە و لەشی مرۆڤ، بە گوتەی شارەزایان ئە وتووشبوانەی کە لە مەترسی مردن ڕزگاریان بووە، هۆیەکی دەگەڕێتەوە بۆ بەهیز بوونی سیستمی بەرگری جەستە.

چ هۆکارگەلێک دەبنە هۆی بەهێز بوونی بەرگری جەستە؟ کام هۆکارانە دەبنە هۆی لاواز بوونی بەرگری جەستە؟

یەکەم، دەبێ فێر بین چارسەری سترێس بکەین وبە سەریدا زاڵ بین.دەبێ تێگەیشتنێکی تەواومان لە کیشەکان هەبێت.دەبێ بزانین ڤایرۆسی کۆرۆنا بە کامە رێگا دێنە لاو لەشەوە. دەبێ لە ڕووی زانستییەوە زانیاری تەواومان هەبێت. تێگەیشتنی تەواو لەم پەتایە دەبێتە هۆی ئاسودە بوونی باری دەروونیمان، واتە تا ڕادەیەکی زۆر توانیمانە کێشەکە دابەزێنین بۆ ئاستیکی نزمتر.ئە وکەسانەی کە پەیوەندیەکانیان بەربڵاوە و شادومان دەژین بە بەراورد لە گەڵ ئەو کەسانەی کە پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانیان داخراوە، کەمتر تووشی پەتای کۆرۆنا دەبن.لەم ڕووەوە دەبێ خۆپاراستن بکەین بە نەریتی هەمیشەیی ژیانی ڕۆژانە و تەندروستی خۆمان لە بەرچاو بێت.

سەرکوت کردنی کێشە و فشارە دەرونییەکان مەترسی زیاتر لە سەر گرفتە دەرونیەکان و تەندروستی جەستە دروست دەکات. هەر بۆیە.هەر بۆیە دەبێ بیر لە چارسەری  وکەمتر کردنەوەی فشارە دەرونیەکان بکەینەوە.

لە بیرمان بێت سترێسی سەردەمی کۆرۆنا، مەترسییەکەی بە رادەی خودی تووشبون مەترسیدارە. بۆیە پێویستە گرنگی بە تەندروستی دەرونی و جەستەیی خۆمان  بدەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com