بادام بخۆ تا جوان و تەندروست بی

0

ئامادەکردنی لاڤین عمر

بادام، یەک لە چەرەساتە هەرە باشەکانی بواری تەندروستی و جوانکارییە. پزیشکان هەمیشە هانی خواردن و بەکارهێنانی دەدەن.

لەرووی تەندروستییەوە، دەرمانێکی زۆر باشە بۆ کۆکە و ڕەبۆ، هەروەها کاریگەری ئەرێنی لەسەر هەوکردنی میزەڵدان و کۆئەندامی میزەڕۆ، هەیە.

خواردنی بادام بەبڕێ پێویست لە رۆژێکدا، دروست بونی بەردو رمل کەم دەکاتەوە، توانای نزمکردنەوەی ئاستی کۆلیسترۆلی خوێنی هەیە، شارەزایان خواردنی پێنج دنک بادام لەرۆژێکدا بە پێویست دەزانن بۆ دابەزاندنی چەوری خوێن.

بادام دژە هەوکردنی تێدایە، پوک لە هەوکردن دەپارێزێت.

لەبواری جوانکاریدا

کەمێک بادام بە خەڵاتە بکە بە ئارد، لەگەڵ شیر تێکەڵی بکە تاوەکو کرێمێکی لێدێت، هەفتەی جارێک بیدە لە پێست، هاوسەنگی چەوری و وشکی پێش رادەگرێت، هەروەها پێست رون و ناسک دەکاتەوە.

ئەمە وێڕای سودی رۆنی بادام، کە لەچەندین بواری تەندروستی و جوانکاری سودی لێوەردەگیرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com