چۆن بزانین بەرگری جەستەمان لاواز بووە؟

0

ئامادەکردنی لاڤین عمر

وەک دەزانین ئێمە زۆربەی کات، کە هەست بە ماندووبوون دەکەین، بەڵام نازانین بۆچی؟ بەردەوام دەپرسین لێرەو لەوێ بەڵام وەڵامێکی ئەوتۆمان دەس ناکەوێت، زۆرجار ئەم نیشانانە هی لاوازبوونی سیستەمی بەرگری جەستەیە.

نیشانەکانی لاوازبوونی بەرگری جەستە:

١.هەست بە شەکەتی و ماندووبون ئەکەیت.

٢.زووزوو نەخۆشی ئەنفلەوەنزاو هەڵامەت دەبی، کەسانی ئاسایی لە ساڵێکدا ١ بۆ ٣ جار تووش دەبن، بەڵام ئەوکەسانەی سیستەمی بەرگریان لاوازە ٧ بۆ ١٠ جار تووش دەبن.

٣.گرفت لەسکتدا هەیە، وەکو ئەوەی زووزوو توشی سکچون دەبیت یان غازاتت هەیە.

٤.برینەکانی جەستەت درەنگ سارێژ دەبن.

٥.بەردەوام سترێست هەیەو لەژێر فشاری دەرونیدای، کە ئەمەش کاریگەری لەسەر سیستەمی بەرگری جەستەت دەبێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com