نوچەنێت
بە گوێرەی ئەنجامی دوایین لێکٶڵینەوەکان، ئەو گەنجانەی کێشەی کەم خەوییان هەیە، لە تەمەنی سەرەوەتر تووشی کێشەی خەمۆکی و لاوازی باری تەندروستی دەروونی دەبن.
لێکۆڵەرەوانی زانکۆی ڕیدینگی بەریتانی، لە دوایین توێژینەوەی خۆیاندا سەبارەت بە دیاردەی کەم خەوی لە نەوجەوانان، بەو ئەنجامە گەیشتوون کە ئەم دیاردە لە خۆیدا هۆکاری سەرهەڵدانی نەخۆشی دیکەیە، لەوانی لاوازی تەندورستی دەرونی.
لێکٶڵینەوەکە لە سەر ٤٧٩٠ کەس ئەنجام دراوە، کە بە تێکڕایان باری تەندروستی دەروونیان ناجێگیر بووە، لە وەڵامی پرسیارەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە سەردەمی لاوێتیدا کێشەی کەمخەوییان هەبووە.
دکتۆر فیت ئۆر کارد، سەرپەرشتیاری تیمەکە دەڵێت: ئەنجامەکانی توێژینەوەکە نیشانی دەدات، کە پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لە نێوان کەم خەوی و نەخۆشی خەمۆکی هەیە.
توێژینەوەکە هەروەها جەخت لەوە دەکاتەوە، کە نەوجەوانان پێویستیان بە ٨ بۆ ١٠ کاتژمێر خەو هەیە تاکو لە قۆناخەکانی ژیاندا بەرگەی نەخۆشیە دەرونیەکان بگرن.