نوچەنێت
بەهێزکردنی بەرگری لەش تەنیا رێگای چارەسەری توش نەبوون یان دەرچوون لە پەتای کۆرۆرنایە، چونکە تا ئێستا ڤاکسین و دەرمان بۆ ئەم پەتایە نەدۆزراوەتەوە.
رێکخراوی تەندروستی جیهانی و زۆربەی پسپۆڕانی تەندروستی، کۆکن لەسەر ئەوەی کە ئەو کەسانەی بەرگری لەشیان بەهێزە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن، ئەوا نەشی کە تواش دەبن بە سوکی دەیگرن و رزگاریان دەبێت.
بۆیە دەبێت بیر لەو خواردن و خواردنەوانە بکەینەوە کە بەرگری لەش بەبهێزدەکەن.
١.خواردنی سندی، لەبەر ئەوەی سندی ڤیتامین سی، زۆری تێدایەو بەرگری لەش بەهێزدەکات. هەروەها شەکری تێدانییە.
٢.رۆژانە خواردنی گوێز، بەهۆی هەبوونی کۆمەڵێک تایبەتمەندی لە گوێزدا بەتایبەت هەبوونی ئۆمیگا٣، بەرگری لەش بەهێز دەکات.
٤.خواردنی برۆکلی و قەرنابیت، زینیکی تێدایەو بەرگری لەش بەهێزدەکات.
٥.خواردنی چەرەسات، کۆمەڵێک تایبەتمەندی هەیە و کالیسیۆم و ڤیتامین دی تێدایە، بەرگری لەش بەهێزدەکەن.
٦.خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا.
٧.وەرزشکردن رۆژانە لە نیوکاتژمێر کەمتر نەبێ.
٨.رۆژانە خواردنی هەنگوین.