نوچەنێت
لە هاویندا پێست بە هۆی ئارەقەکردنەوەی زۆر و پلەی گەرمی بەرز، زەنگی تێکدەچێت و بەرەو وشکبوونەوە دەچێت.
بۆئەوەی پارێزگاری لە پێستت بکەی لە وەرزی هاویندا، لە گەڵ خواردنەوەی هەشت پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا ئەم ماسکە بۆ روخسات بەکاربێنە:
هەندێک برنج بەبێ رۆن و خوێ بکەرە ناو کەمێک ئاو و بیکوڵێنە، دوایی ئاوەکەی بگرە داینێ تا کەمێک سارد دەبێتەوە، ئینجا کەوچکێک ئاردی شۆفان بکەرە ناو ئاوی برنجەکە، تێکیبدە تا دەبێتە هەویر، تا پێنج خولەک دایبنێ پاشان بە فڵجەیەکی نەرم لە پێستی روخسارتی بدە، دوای چل دەقە بە ئا بیشۆرەوە.
بەکارهێنانی هەفتانەی ئەم ماسکە، پێشت لە کێشەکانی وەرزی گەرما دەپارێزێت.