چارەسەرەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر

0

نوچەنێت

بە گوێرەی دوایین لێکٶڵینەوەکان، تێکەڵاوێک لە خواردنی باش و وەرزشی بەردەوام مەترسییەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر بە رێژەی ٦٠% کەم دەکاتەوە.

بە پێی ئەنجامی لێکٶڵینەوەیەکی مەیدانی کە لە ئەمریکا ئەنجام دراوە و لە سەر ٣٠٠٠ هەزار هاووڵاتی تاقیکراوەتەوە ،چەند هۆکارێک رێگرن لە نەخۆشی ئەلزەهایمەر یاخود هۆکارن بۆ کەم کردنەوەی مەترسییەکانی ئەم نەخۆشییە.

توێژینەوەکە دەری خستووە، ئەو کەسانەی کە ئەم هۆکارانە لە بەڕجاو ناگرن بە بەراورد لە گەڵ ئەو کەسانەی کە پێی پابەندن، زووتر تووشی نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەبن.

دکتور ریچارد هۆدس، سەرۆکی ئەنیستیتۆی نیشتمانی بەساڵاچوویی ئەمریکا دەڵێت:ئەنجامەکانی توێژینەوەکە سەرنجڕاکێشن و لە سەر کەم بوونەوە  ولاوازبوونی هۆکارەکانی تووشبوون بە ئەلزەهایمەر شوێندانەرن.

ڕەفتاری تەندروستی و کەم کردنەوەی مەترسی وەک توێژینەوەکەی جەختی لە سەر دەکاتەوە، پەوەیدنی ڕاستەوخۆیان پێکەوە هەیە.

ئەو هۆکارانە کامانە؟

١.وەرزش کردن،لانی کەم دەبێ لە ماوەی یەک هەفتەدا مرۆڤەکان ١٥٠ خولەک جوڵە و وەزرشی جەستەییان هەبێت.

٢.جگەرە نەکێشان، توێژینەوەکە نیشانی دەدات، تەنانەت ئەو کەسانەی لە سەروەی ٦٠ ساڵن و بۆ ماوەی دەیان ساڵ جگەرەیان کێشابێت، دوای وەلانانی جگەرە تەندروستی خۆیان بە دەست دێننەوە.

٣.نەخواردنی کحول، توێژینەوەکە جەخت دەکاتەوە لە سەر نەخواردنی هیچ جۆرە خواردنەوەیەکی کحولی.

چالاککردنی مێشک  وچالاکی زەینی، بیر و هزری خۆتان چالاک بکەن، کتێب بخوێننەوە، یاری بکەن، لە خولە فێرکارییەکان بەشداری بکەن یان خۆتان بە بابەتێکەوە سەرقاڵ بکەن، کە یارمەتی بە چالاککردنی بیر و زەینتان بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com