بەمجۆرە کێشەی کەمخەوی منداڵەکەت چارەسەربکە

0

نوچەنێت

خەوتن پرۆسەیەکی بەردەوام و گرنگە لە ژیانی مرۆڤەکاندا، بە تایبەت کە بۆ منداڵان زۆر گرنگەخەوی باشە یارمەتی گەشەی منداڵ  دەدات، کاتی خەوتن  وماوەی خەوتن هەڵگری کۆمەڵێک زانیارییە لە بارەی دۆخی تەندروستی دەروونی و جەستەیی منداڵ.

خەو تەنها پرسی گەورەساڵان نییە، بەڵکو زۆر جار کەم خەوی یان درەنگ خەوتن کێشەی هەرە جددی منداڵانە. بەشێكیان بە هۆی کاتی خەوتنی باوک و دایک، درەنگ دەخەون، بەشێكیان تووشی کەم خەوین و زۆر جارە کێشەی دەروونی و ڕۆژانە بۆ منداڵ و خێزانەکان دروست دەکات.

لێرەدا ئاماژە بە چەند خاڵی گرنگ دەدرێ، کە چۆن منداڵ بە یارمەتی باوک و دایکان بتوانێ بە سەر ئەم کێشەیەدا زاڵ بێت.

یەکەم، دیاریکردنی کاتی خەوتن.ئەو منداڵانەی کە دەچنە قوتابخانە پێویستییان بە ٩ تا ١١ کاتژمێر خەوی باش  و ئارام هەیە.

ئەمە ش وا دەکات کە ئەگەر لە کاتێکی دیاریکراو نەخەون، ڕۆژانە لەگەڵ گرفت و بێ هێزی و تەنانەت کێشەی جەستەیی و دەروونی رووبە روو ببنەوە.

دووەم، دیاری کردنی کاتی هەستان. زۆر گرنگە کە کاتی خەوتن و هەستان لە خەو بە گوێرەی  کاتژمێرێکی دیاریکراو بێت. رێگە بدەن لە کاتی ڕۆژانی پشوو منداڵەکانتان زیاتر بخەون.

سێهەم: ئامادەکاری بۆ خەوی منداڵ بکەن. زۆر گرنگە کە منداڵ لەوە تێبگات یان هەست بەوە بکات، کە بەرلە خەو هەندێ شتی بۆ ئاسایی ببێتەوە تاکو ئامادەی خەوتن بێت. بۆ نموونە چوون بۆ حەمام یان خوێندنەوەی چیرۆکێک، بەم شێوە منداڵ بەرە بەرە ڕادێ دوای ئەنجامدانی ئەم کارانە دەبی بخەوێت.

چوارەم، دوو کاتژمێر بەر لە خەوتن تەلەفزیۆن بکوژێننەوە.شاشەی تەلەفزیۆن  و موبایل دەتوانێ هۆرمۆنی ملاتونین دروست بکات، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی کێشە و نائارامی لە خەوی منداڵ. ژووری خەوی منداڵ دەبێ ئارام بێت.

پێنجەم: بەر لە خەوتن هەوڵی کەمکردنەوە سترێسی منداڵەکان بدەن. تاکو منداڵ بە دڵەڕاوکێ و سترێسەوە نەخەوێت.


شەشەم، دیاریکردن و پێکهێنانی شوێنێ گونجاو بۆ خەو. لە کاتێکدا کە دەتوانێ خەوێکی ئارام بدات بە منداڵ، زۆرێک لە شتەکان دەتوانێ ئەم ئارامیە تێکبدات. مەلافەی نەرم، ژوورێکی تاریک و هێمنی دەتوانێ یارمەتیدەر بێت لە خەوی منداڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com