کۆرۆنا کاریگەری لەسەر نەشتەگەری جوانکاری هەیە

0

نوچە-ئیسنا

ئەندامێکی لیژنەی زانستی زانکۆی پزیشکی تاران دەڵێت: لە دۆخی کۆرۆنا کە پەتایەکی هەمەگیرە و ئەم وڵاتەی تەنیوەتەوە، لە داهاتوو بۆ ئەنجامدانی عەمەلیاتی جوانکاری کۆمەڵێک مەرج دیاری دەکرێت.

دکتۆر حەمید رەزا فەتحی، پسپۆڕی ئەنجومەنی جەڕاحانی پلاستیک و جوانکاری لە ئێران رایگەیاند: بە پێی بڕیاڕێکی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە داهاتوودا بە گوێرەی پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکان نەشتەگەری جوانکاری ئەنجام دەدرێت.

بە گوێرەی ئەم پرۆتۆکۆلە، کەسانێک کە سیستمی بەرگری لەشیان لاوازە، کەسانی سەرەوەی ٦٠ ساڵ و کەمتر لە ١٠ ساڵ و هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی تایبەتیان هەیە بە هیچ شێوەیەک رێگەیان پێنادرێت نەشتەگەری جوانکاری بکەن.

لە بارەی جوانکاری لوتەوە، دکتۆر حەمید رەزا فەتحی دەڵێت: بە رەچاوکردنی پرۆتۆکۆلەکانی تەندروستی دەکرێ جوانکاری لوت بکرێت، چونکە نەشتەگەرییەکی قورس نییە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com