نوچەنێت
زۆربەی خانمان و هەتا پیاوانیش لە وەرزی گەرمادا کێشەی هەستیاری و تۆخبوونەوەی پێستیاب بۆدروست دەبێت. بۆ رێگرتن لەم کێشەیە پێویستە لە وەرزی گەرمادا بایەخی تایبەت بە پێست بدرێت.
١.خواردنەوەی بڕی هەشت پەرداخ ئاو لە رۆژێکدا.
٢.بەکارهێنانی دژەخۆری گونجاو بۆ پێست، ١٥ خولەک بەر لە چوونەوە دەرەوە. بۆ ئەوەی کاتێک گەیشتیە بەر هەتاو کرێمەکە چالاک بێت.
٣.بەکارهێنانی کرێمی تایبەت بۆ دەوروبەری چاوەکان. تا لە وشک بوونەوەو سوتانەوە بیپارێزی.
٤.بەکارهێنانی چاویلکەی جۆری باشی دژە هەتاو، بۆئەوە دەوروبەر و چاوەکانت لە زیانەکانی تیشکی خۆر بپارێزی.
٥.ئەنجامدانی وەرزش ئەگەر بە جوڵەی سادەش بێت، ماوەی نیو کاتژمێر لە رۆژێکدا.
٦.دروستکردنی ماسکی شۆڤان و ئاوی برنج لە ماوەی دە رۆژدا یەکجار، بۆ پاکڕاگرتن و شل نەبوونەوەی پێست.