سۆزانییه‌كانی ئۆكرانیا به‌مشێوه‌یه تۆڵه‌ی خۆیان له پیاوانی رووسی ده‌كه‌نه‌وه
نوجە.نیت.رەگەز
دوای زیادبوونی ناكۆكییه‌كانی نێوان روسیا و ئۆكرانیا له‌سه‌ر هه‌رێمی كریم، كچان و ژنانی ئۆكرانیا بڕیاریاندا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی سۆزداری له‌گه‌ڵ پیاوانی روسیادا نه‌به‌ستن، به هیچ شێوه‌یه‌كیش جه‌سته‌یان به پیاوانی روسی نه‌فرۆشن. ژنان و كچانی ئۆكرانیا، له ژێر ناوی( شه‌ڕی دوژمن به هه‌موو رێگه‌یه‌ك) ده‌ستیان كردووه به خه‌باته‌كه‌یان. بۆ سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕه‌كه‌شیان، كچان و ژنان ئۆكرانیا، په‌یجێكیان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوكه‌وه دروستكردووه و به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو لایكی په‌یجه‌كه‌یان كراوه. هه‌ر له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانیاندا، ئه‌و ژنانه تیشتێكیان دروستكردووه و به زمانی ئۆكرانی له‌سه‌ری نوسراوه (هیچ شتێك به پیاوانی رووسی مه‌به‌خشن). پێگه‌ی ته‌له‌گراف نوسیویه‌تی، پچڕانی په‌یوه‌ندی سێكسی ژنانی ئۆكرانی و نه‌فرشتنی جه‌سته‌یان به پیاوانی روسی پێچه‌وانه‌ی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی نه‌كڕینی كه‌لوپه‌لی روسییه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانی ئۆكرانیاوه.