ئامادەكاریی بۆ هێنانی (15)هەمین ژن

0

k;alskd0-942-0942-0ئامادەكاریی بۆ هێنانی (15)هەمین ژن

نوچە.نیت.ئاژانسەکان

شای وڵاتی سوازیلاند كە یەكێكە لە وڵاتانی كیشوەری ئەفریقیا، ناوی (میسواتی)ییە و تەمەنی (45) ساڵە، ئەو شایە زۆر سەیرە بە هەست و ئارەزووی خۆی یاسا و بڕیار دەردەكات، یەكێك لە دوا بڕیارەكانی ئەوە بوو كە نابێ كچان تەنوورەی درێژ بپۆشن بەڵكو دەبێ زۆر كورت بێ، مسواتی كە بە شای ژنانی ناسراوە، تاوەكو ئێستا (14) ژنی هێناوە و هەیە، دوای ئەوەی لە كەرنەڤاڵی ساڵانەی بۆ كچانی شۆخ و شەنگ، یەكێك لە كچە نمایشكارەكانی سەماكردنی بەدڵ دەبێ و داوای هاوسەرگیری دەكات و كچەكەش بێگومان رەزامەند بووە، ئەو كچە ناوی (سیندسوا دلامینی) (18) ساڵە و وا بڕیارە ئەم شایە لە ماوەیەكی نزیكدا ژنی (15)هەمین بهێنێ، ئەمەش جگە لەوەی شانشینەكەی لە ژێر چەتری هەژاری دەناڵێنن و شای ژنانی ئەو كارە سەیرانە دەكات و ئەمە بە شای سێیەم دەناسرێ و بەردەوام تێكەڵی كاروباری ئافرەتان و كچانی شانشینەكەی دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com