تەیتانیك لە ژێر ئاودا
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
تەیتانیك، یەكێك لە كەشتییە هەرە گەورەكانی جیهان بوو، وێڕای ئەوەی بە ئەندازەیەكی تۆكمە و بەهێز دروست كرابوو، بەڵام لە كارەساتێكی خۆلێخشاندنی بە چیا بەستەلەكێكی ناو زەریادا تێكشكا و نوقم بوو، تەیتانیك لە بەریتانیاوە بەرەو ئەمەریكا بەڕی دەكەوت، گەورەیی و زەبەلاحی ئەو كەشتییە لە شێوە زلهێزەكەی بوو، وەك شارێكی بچووك وابوو. لە ساڵی (1912) و لە شەوێكی سارددا تێك شكا و ژێر ئاوكەوت، ئەمەش چەند وێنەیەكی راستەقینەیە لەو كاتەی تیمی پشكنین سەردانی شوێنی ژێر ئاوكەوتنەكەیان كردووە لە زەریای هێمندا.