شلێر سەعید
کچێک کۆڵنادا و چاوەڕێی دامەزراندن ناکات و خۆی کوشش دەکات و بیرۆکەیەکی ناوازە جێ بەجێ دەکات، کە ئەویش چاندنی کوارگە، بەم کارەش سەرنجی زۆر لە خەڵک و میدیاکانی ڕاکێشاوە.
گه‌شاو مولود، دانیشتوی شاری کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێرە، تەمەنی ٢٨ ساڵە، دەڵێ لە ساڵی ۲۰۱۲ـ۲۰۱۳ کۆلیجی کشتوکاڵم تەواو کردووە، له ئێستادا پڕۆژه‌یه‌كی بچووكی به‌رهه‌مهێنانی كوارگی سه‌ده‌فی داناوه.
كوارگی سه‌ده‌فی جۆرێكه له كوارگ، كه ئێستا له جیهاندا بڵاوه له شێوه‌ی پڕۆژه‌ی بچوك یان گه‌وره؛ ئه‌م جۆره كوارگه به‌هایه‌كی ته‌ندروستی زۆری هه‌یه له‌به‌ر بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری پڕۆتین، کە تێدایه. هه‌روه‌ها تامێكی ناوازه‌ی هه‌یه.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچە، گه‌شاو مولود، سەبارەت بە پڕۆژەکەی رایگەیاند: دوای ئەوەی زانیم دامەزراندن نییە، ده‌مێك بوو بیرم له بوونی پڕۆژه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ ده‌كرده‌وه، له دوای به‌شداریكردنم له خولی پێشه‌نگی كار، كه پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان زانكۆی كۆیه و ڕێكخراوی یونیدۆ بوو؛ بیرۆكه‌ی چاندنی كوارگم بۆ هات، كه له‌گه‌ڵ تواناكانی خۆم گونجاو بوو.
گه‌شاو مولود دەڵێت، دوای پێشكه‌ش كردنی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌م به لێژنه‌ی خوله‌كه، خۆش به‌ختانه په‌سندیان كرد و پاڵپشتی دارایان كردم. ئەوەشی خستەڕوو، کە له ڕووی سوودی ئابورییه‌وه وه‌ك هه‌موو پڕۆژه‌یه‌كی ئێستا له قۆناغی سه‌ره‌تا دایه، وه‌ك ئه‌زمونێكه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی به بازاڕ كردن و ساغ بوونه‌وه، به‌و هیوایه‌ی سودێكی ئابوری هه‌بێت له داهاتوو.
سەبارەت بەنوەرزی بەرهەم هێنانی کوارگ دەڵێت، به‌رهه‌می كوارگی سه‌ده‌فی له‌به‌ر به‌رزی پله‌ی گه‌رمی ناتوانین له وه‌رزی هاویندا هه‌بێت، به‌ڵام له وه‌رزه‌كانی دیکە ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كی مانگانه به‌رهه‌مت هه‌بێت.
