شیلك فشاری خوێن داده‌به‌زێنێت
نوچە.نیت. ئاژانسەکان
توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێی زانكۆی فلۆریدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه خواردنی شیلك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام، چه‌ندین سودی بۆ خانه‌كانی خوێن هه‌یه و ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی فشاری خوێن.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كه خواردنی شیلك ده‌بێته هۆی فراوانكردنمی خانه و ده‌ماره‌كانی خوێن، به‌مشه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسان خوێن به خانه‌كاندا هاتوچۆ ده‌كات و ڕێ له گیرانی خانه‌كانی خوێن ده‌گرێت.
توێژینه‌وه‌كه پشتی به ئه‌نجامی پشكنینی چه‌ند ژنێكی ته‌مه‌ن سه‌رو 60 ساڵ به‌ستووه كه ژماره‌یان له نێوان 130 بۆ 160 كه‌س بووه و بۆ ماوه‌ی هه‌شت هه‌فته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام شیلكیان خواردووه.
توێژه‌ره‌كان هه‌ستیان به گۆڕانكارییه‌كی زۆر كردووه له فشاری خوێنی ئه‌و ژنانه‌دا، ئه‌مه‌ش به‌هۆی بونی چه‌ند مادده‌یه‌كی دژه ئۆكسید بووه له‌پێكهاته‌ی شیلكدا.
ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانی كه ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م سوده‌ی شیلك هۆكارێكیشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ و مێشك و هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی كۆلیسترۆڵی خوێنیش داده‌به‌زێنێت.