لە رەمەزاندا شوتی بخۆن
نوچە.نیت.ئاژانسەکان
به خواردنى برێكى زۆرى شووتى له وه‌رزى هاویندا ، جه‌سته ده‌بوژێنێته‌وه‌و له رێگه‌ى له ده‌ستدانى هۆرمونی ئاره‌قه‌كردن .
له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى ئه‌م دوایه‌دا كه له‌سه‌ر چه‌ند پیاو و ئافره‌تێكى قه‌له‌و ئه‌نجام دراوه ، وه به‌شداربووانى كردووه به دوو كۆمه‌ڵه‌وه ، كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵساون به خواردنى شووتى ، به‌لام كۆمه‌له‌ى دووه‌م له خواردنى شووتى به‌ردووربوون ، دواتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه ، كه كێشی له‌شی كۆمه‌ڵه‌ى یه‌كه‌م كه‌متربووته‌وه له‌چاو كۆمه‌له‌ى دووه‌م .
شووتی له رێژه‌یه‌كى به‌رزى ئاو پێكهاتووه ، كه ئه‌مه‌ش جه‌سته له وشكبوون ده‌پارێزێت به‌تایبه‌تی له مانگی ره‌مه‌زاندا كه به‌هۆی به‌ڕۆژوو بوونه‌وه له‌شتووشی وشك بوون ده‌چێت. هه‌روه‌ها شووتی رێژه‌یه‌كی باشی ڤیتامینC و كارۆتین و ئاسن و كالسیۆم و مه‌گنسیۆم پێكهاتووه .
شووتى له ماده‌ى مانگان كه پێویستیه‌كى گرنگه بۆ چاڵاككردنى مێشك و ترشی فۆلیك پێكهاتووه كه خانه‌كانى جه‌سته به‌هێز ده‌كات .
له لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى پێشووترى ئه‌مریكدا توێژه‌ران ئاشكرایان كردبوو ، كه شووتى به‌هۆى بوونى پێكهاته‌یه‌ك تێیدا ، یارمه‌تى كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات.
شووتى له ترشی ئه‌مینى پێكهاتووه كه یارمه‌تى چاڵاككردنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ى پاڵه‌په‌ستۆى خوێن ده‌دات له‌ناو شاخوێنبه‌رى سه‌ره‌كیدا .
شووتى ده‌وله‌مه‌نده به سه‌رچاوه‌ى سروشتى خۆراكى ترشی ئه‌مینى پێویستى جه‌سته ، به‌تایبه‌ت ترشی نتریكى پێویست ، كه تایبه‌ته رێكخستنى كارى خوێنبه‌ره‌كان و گره‌نتى سه‌لامه‌تى ته‌ندروستى فشارى خوێن.