كرێشی قژ، هۆكاری دروستبوونی و چارەسەركردنی

0

kresh2962014,smallكرێشی قژ، هۆكاری دروستبوونی و چارەسەركردنی

نوچە.نیت.خەندان

كرێشی قژ كێشەیەكە ڕووبەروی زۆربەمان دەبێتەوە ئەم كێشەیە خانمان و پیاوان دەگرێتەوە ئەگەر بمانەوێت چارەسەری بكەین پێویستە سەرەتا هۆكاری دروستبونەکەی بزانین:

هۆكارەكەی:
بەهۆی ووشكی یان زۆرچەوری پێستی سەرەوە دروست دەبێت نەك بەهۆی خودی قژەكەوە.

چارەسەرەكانی :
– مەساج كردنی پێستی سەر بەرۆنی گوێزی هندی هەفتەی جارێك چارەسەری كرێشی سەر دەكات لەهەمان كاتدا یارمەتی درێژبوونەوەی قژەکە دەدات. 

-تێكەلەیەك دروست بكە لەڕۆنی بادەم وئاوی ترێی سپی بدە لەپێستی سەرت و بەهێواشی بەسەری پەنجەت سەرت بشێلە.

-پاش شۆردنی قژت هەندێك ماست بكەرە ناو قاپێكەوەو بەباشی تێكی بدە بۆماوەی 10 بۆ15 خولەك بەسەرتەوە بمێنێتەوە دواتر بەباشی سەرت بشۆ.

-پێش خۆشۆردن كەمێك رۆنی زەیتون بدە لەسەرت و بۆ ماوەی 5 بۆ10 خولەك پێوەی بمێنێتەوە پاشان بیشۆ ئەم كردارە سودێكی زۆری دەبێت بۆ ئەو كەسانەی كەپێستی سەریان وشكە، هەروەها بۆ ئەو كەسانەی كە پێستی سەریان چەورە پێویستە هەندێك ئاوی لیمۆی سروشتی تێكەڵی ئەو شامپۆیە بكرێت كەقژی پێدەشۆیت.

-بەكارهێنانی هێلكە چارەسەرێكی بەسوودو ئاسانە بۆنەهێشتنی كرێش، دووهێلكە بكەرە ناو قاپێكەوە و بەباشی تێكی بدە دواتر بیدە لەقژت و پاش دووكاتژمێر بیشۆ  سوودی دەبێت.

-ئاوی سێو دەتوانرێت بەكاربهێنرێت بۆ كۆنترۆڵ كردن و كەمكردنەوەی كرێش.

-ئاوی سیرو چەوەندەر تێكەڵ بكەو بیدە لەپێستی سەرت ماوەیەك پێوەی بهێڵەرەوە دواتر بیشۆ.

– چەند دڵۆپێك ئاوی نەعنا بكەرە ناو یەك كوپ چای سەوزەوە بیدە لەسەرت پاش 5 خولەك بیشۆ رزگارت دەبێت لە کرێش.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com