چه‌ند ریگایه‌ك بۆ جوانكاری خانمان به‌بی ماكیاژ
نوچە.نیت.کوردماکس
خانمان زیاتر گرنگی به‌جوانی روخساریان ده‌ده‌ن حه‌ز ده‌كه‌ن جوان ده‌ربكه‌ون بۆیه بۆ جوانكاری رازاندنه‌وه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ماكیاژكردن كه زوربه‌یان ماده‌ی كیمیاوی زیانبه‌خشی تیایه كه‌زیان به‌پیست ده‌گه‌یه‌نن بۆیه ئامۆژگاری خانمان ده‌كریت كه‌دوربكه‌ونه‌وه له‌جوانكاری به‌ماكیاژ و سود له‌میوه‌و به‌رهه‌مه سروشتیه‌كان وه‌ربگرن
چه‌ند ریگایه‌ك بۆ جوانكاری خانمان به‌بی ماكیاژ
1- لیمۆ
لیمۆ یه‌كیكه له‌و میوانه‌ی بۆ جوانكاری پیست به‌كارده‌هینریت ئاوی لیمۆ یارمه‌تی لابردنی چه‌وری پیست ده‌دات و په‌له‌و زیپكه ناهیلی و سپی ده‌كاته‌وه پیست نه‌رم و بریقه‌دار ده‌كات پر ڤیتامینه كه‌به‌هۆیه‌وه پیست جوانتر ده‌رده‌كه‌ویت وه‌شیلانی ده‌ست و پییه‌كان به‌ئاوی لیمۆ جوان وناسكی ده‌كات به‌به‌كارهینانی رۆژانه یان هه‌فتانه هه‌روه‌ها بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان به‌كارده‌هینریت
2- پرته‌قال
پرته‌قال یه‌كیكه له‌و میوانه‌ی ده‌وله‌مه‌نده به‌ڤیتامین c كه پیویستی ته‌واوی پیسته و به‌به‌كارهینانی ئاو یان تویكله‌كه‌ی پیست نه‌رم و جوان ده‌بیت و به‌خواردنیشی خانه‌كانی پیست چالاك ده‌كات
3- خه‌یار
خه‌یار یه‌كیكه له‌و سه‌وزانه‌ی كه بۆ پیست پیویسته و پیست ده‌پاریزیت له‌پیربون و چه‌وری ناهیلیت و ره‌ونه‌ق ده‌به‌خشیت به‌رووخسار وه‌ك ماسك به‌كارده‌هینریت رۆژانه ده‌توانریت له‌گه‌ل شیر تیكه‌ل بكریت و بدریت له‌ده‌موچاو
4- قه‌یسی
یه‌كیكه له‌و میوانه‌ی ده‌وله‌مه‌نده به‌ڤیتامین A كه پیویسته بۆ رواندن و به‌هیزبونی قژ و ریگره له‌رووتانه‌وه‌ی وه به‌خواردنی رۆژانه‌ی قه‌یسی پیستیكی جوان و ناسك ده‌به‌خشیت به‌خانمان
5- مانگ‌و
میوه‌یه‌كی سودبه‌خشه‌و ده‌وله‌مه‌نده به‌كالسیۆم كه پیویسته بۆ به‌هیزی ددانه‌كان وئیسك و ڤیتامین A- c تیایه كه‌بۆ پیست پیویستن و ناهیلیت پیست توشی قلشاندن و برینداری ببیت
6- شیلك
میوه‌یه‌كه كه‌ریگره له چرچبون و پیربونی پیست و چه‌وری ژیر پیست ناهیلیت و پیست بریقه‌دار وناسك ده‌كات
7- هه‌نجیر
میوه‌یه‌كی پیرۆز و پر سوده‌و پیست به‌هیز و جوان ده‌كات و په‌له و چه‌وری ناهیلی
8- مه‌عده‌نوس
یه‌كیكه له‌سه‌وزه سودبه‌خشه‌كان كه‌یارمه‌تی پاككردنه‌وه‌ی پیست ده‌دات له‌چه‌وری په‌له ورده ره‌شه‌كان و نه‌رم و بریقه‌داری ده‌كات بۆنی خۆشه بۆ خواردن بۆنخۆشی ده‌م و زه‌ردی ددان لاده‌بات و پته‌وی ده‌كات
9- خه‌نه
یه‌كیكه له‌ماده سروشتیه سود به‌خشه‌كان كه‌به‌كارده‌هینریت بۆ به‌هیزكردنی پیستی سه‌رو تاله‌كانی قژ و لابردنی ئیلتیهاباتی ده‌ست و پی و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش بۆ جوانكاری ده‌ست و پی به‌كاده‌هینریت به‌شیوازی نه‌خش بۆ بۆنه‌و ئاهه‌نگ به‌تایبه‌ت بۆ خانمانی بوك
10- خه‌ل
خه‌ل به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه سودیكی زۆری هه‌یه بۆ به‌هیزبون پته‌وی تالی قژو به‌دوربون له‌رووتانه‌وه و یارمه‌تی ده‌ره بۆ لابردنی زیپكه‌و په‌له‌و چه‌وری پیست و نه‌رم بونی